یەکێتی داوا لە ئاڵا تاڵەبانی دەکات بەناوی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیەوە قسە نەکات

 یەکێتی داوا لە ئاڵا تاڵەبانی دەکات بەناوی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیەوە قسە نەکات
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەکات، بەناوی سەرۆکی فراکسیۆنەکەی قسە نەکات.



بەپێی زانیارییەکان لە چەند دیدار و شوێنێکی جیاوازدا ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق خۆی ناساندووە، لە کاتێکدا لەو پۆستە لادراوە و ئارێز عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنەکەیە.



لەمبارەیەوە ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕاگەیاند: ئارێز عەبدوڵا کراوە بە سەرۆکی فراکسیۆنی "یەکێتێی و ئەو بەناوی فراکسیۆنەوە قسە دەکات نەک کەسی دیکە". باسیشی لەوە کرد کە "ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە" سانسۆر لەسەر قسەکردنی ئەندامانی پەرلەمان دابنێت.


ماوەیەک دوای ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕایەک هەیە دەڵێ ڕەچەڵەکی تاڵەبانییەکان عەرەبی شیعەیە و لە هۆزی (بەنی ئەسەد)ە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری دا لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لای بدات.



باسنیوز
Top