سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە

 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە


پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر سێ تەوەر کۆ دەبنەوە.



ئەشواق جاف، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: بڕیارە کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/1/14 سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر سێ تەوەر کۆبوونەوە بکەن و بابەتی هەڵبژاردنەکان، یاسای بودجە، شەڕەکەی کوتلەی ئەحرار کە لەناو پەرلەمان کرا، لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن".



ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو: "هەرچەندە دەبوو کۆبوونەوەی پەرلەمان کاتژمێر 11 ئانجام بدرایە، بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەوێتە دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، هەروەها لەسەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، چونکە بەرنامەی کاریش بۆ ئەمڕۆ دانەندراوە."



باسنیوز
Top