ئەردۆغان داوای خۆڕادەستکردن لە حزبێکی کوردی دەکات
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا لە کۆنگرەیەکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات، رایگەیاند، دوای هەفتەیەکی دیکە سوپای وڵاتەکەی، هاوشێوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە شاری عەفرین لەناو دەبات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان لە وتارەکەیدا، کە رۆژی شەممە 13.1.2018 پێشکەشی کرد، داوای لە شەڕڤانانی یەپەگە کردووە لە ماوەی هەفتەیەکدا خۆیان رادەست بکەن و چەکەکانیان لە عەفرین دابنێن، ئەگینا تورکیا هێرشیان دەکاتە سەر.
ئەو هەڕەشەی ئەردۆغان، کە دەیان هەڕەشەی دیکەی لەپێشدا هاتووە، هاوکات بوو لەگەڵ تۆپبارانکردنی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە.
پێشتر چەندین جار رەجەب تەییب ئەرۆغان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی یەپەگە لە شاری عەفرین، کردووە.
هەروەها پەکەکە هۆشداریی داوەتە تورکیا و رایگەیاندووە، کە ئەگەر ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر عەفرین، ئەوا پەکەکە شەڕەکە فراوان دەکات و کەس پێشبینیی ئەنجامەکەشی ناکات.
باسنیوز
