حەشدی شەعبی چوار بیری نەوت لە ئەنبار دادەخات
فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە داخستنی چوار بیری نەوتی لە سنووری پارێزگای ئەنبار راگەیاند، ئەمەش بەهۆی نەتوانینی كۆنترۆڵكردنی لە دەست باندەكانی بە قاچاخ فرۆشتنی نەوت لە سنوورەكە.
قاسم موسڵح سەركردەی حەشد لە میحوەری رۆژئاوای ئەنبار رایگەیاند بیرەكانی كێڵگەی "عەكاز"یان لە رۆژئاوای ئەنبار داخستووە، ئەمەش دوای هەوڵێكی زۆری هاوبەش بۆ پاراستنی بیرەكانی نەوت لە بەقاچاخفرۆشتنی نەوتەكەی.
موسڵیح ئاماژەی بە دەستگیركردنی چەندین قاچاخچی نەوت كرد وە لە شێوەی مافیا نەوتی كێڵگەكەیان بردووە.
لەمبارەیەوە حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە ناوچەكەیان لە باندەكانی دزینی نەوت پاك كردووەتەوە، دوای ئەوە بیرەكانیان داخستووە، دواتر نوێنەرانی وەزارەتی نەوت سەردانی ناوچەكە دەكەن، بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە.
bas news-
