خورماتوو.. هێزێكى ئه‌منی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین ته‌ن ماده‌ى هۆشه‌به‌ردا گرت
هێزێكى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خیرا، كه هێزێكى فیدڕاڵییه و چه‌ند ڕۆژێكه دۆسیه‌ی ئه‌منی شارى خورماتوویان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/ 1/ 2018 ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ته‌ن ماده‌ى هۆشبه‌ردا گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ڕای گه‌یاند:"به‌پشت به‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی، هێزێكى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا، ده‌ستیان به‌سه‌ره چه‌ندین ته‌ن ماده‌ى هۆشبه‌ردا، گرت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها، ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كه ژماره‌یه‌ك گومانلێكراوى ده‌ستگیر كرد، كه ماده هۆشبه‌ره‌كانیان شاردبووه‌وه".
هاوكات، محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند: "ماده هۆشبه‌ره‌كان له بازاڕی كۆماریی له‌نێو ژێر زهمینێكدا بووه".
له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى توركمانى شیعه ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى خورماتوودا گرت، دواتر ده‌ستیان كرد به دزی و تڵانكردنى ماڵه كورده‌كان و پاشان ته‌قاندنه‌وه و سووتاندنیان.
bas news-
