تەرمی کۆڵبەرێکی کورد پاش دوو ڕۆژ لەژێر بەفر دۆزرایەوە
بەپێی ڕاپۆرتە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، ئەمڕۆ شەممە 2018/1/18 تەرمی "سلێمان خزری" کۆڵبەرێکی کورد و تەمەن 40 ساڵ کە باوکی سێ منداڵە، لە کوێستانەکانی دەوروبەری پیرانشار لەژێر بەفر دۆزراوەتەوە.
ئەو کۆڵبەرە کورد دوو ڕۆژ لەمەوبەر بێسەروشوێن ببوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوندی مافی مرۆڤی هەنگاو، ساڵی ڕابردوو بەهۆی سەرما و سۆڵە و هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەست داوە.
bas news-
