گه‌رمیان.. ئۆتۆمبێل منداڵێكى كوشت و دایكه‌كه‌شى بریندار كرد
له شارى كه‌لار، ئۆتۆمبێلێك له‌دایكیك و منداڵه‌كه‌ى ده‌دات، دواى گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار، منداڵه‌كه گیانى له‌ده‌ست دا و شۆفێره‌كه‌ش، له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه.
ڕائید عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بڵاوی كرده‌وه، كه ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە 13/ 1/ 2018 لەگەڕەکی گازینۆی شارى کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (فۆرت) ئافرەتێک و منداڵێكی شێلا.
پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە، منداڵەکە بەناوی (محه‌مه‌د غ. م ) لەدایکبووی ساڵى 2013 گیانی لەدەست دا و دایکیشی بەسەختی برینداره.
لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی كه‌لار، چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر، بەپێی مادەی 24ی یاسای هاتووچۆ، بەند کراوە.
.
bas news-
