لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوتی سپی دەست پێدەکات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه له سنووره‌كه‌یان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له په‌جی تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) ڕاگه‌یاند: "لە سبەینێ یەکشەممە 14/ 1/ 2018 ـەوە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ده‌كه‌ین".
ئاماژه بهوهشداراوه، كه سەرەتا لە سنووری شاره‌دێی (مەیدان)ـەوە پرۆسەکە دەست پێدەکات و دواتر له شار و شارۆچكهكنى تر‌ى سنووره‌كه بەردەوام دەبێت.
وه‌ك ڕوون كراوه‌ته‌وه، بۆ ھەر خێزانێک بڕی یەک بەرمیل 216 لیتر نه‌وت ده‌درێت و له به‌رنابه‌ردا، بڕی 54 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
bas news-
