شنگال.. ته‌قینه‌وه‌ی خانوویه‌كی مینڕێژكراو گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێكی لێكهوتهوه
خه‌یری زیبان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال گوتی: " گه‌نجێك به‌ناوی (ش،ح) ته‌مه‌ن 25 ساڵ كاتێك ویستوویه‌تی بچێته نیو خانوویه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی" تل به‌نات" له شارۆچكه‌ی شنگال، به‌وهۆیه‌ی خانووه‌كه‌ی مینڕێژكراو بووه ته‌قیوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه گه‌نجه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی زۆراڤای شارۆچكه‌ی شنگاله".
ڕوونیشیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك زۆر خانووی بۆمبڕێژكراو له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال هه‌ن، داواشی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد تاوه‌كو ئه‌وكاته خانووه‌كانیان پاك ده‌كرێته‌وه نه‌چنه نێو خانووه‌كانیان.
bas news-
