چه‌مچه‌ماڵ.. بكوژی دوو هاووڵاتیی خۆی ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان كرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/1/2018، ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ په‌یجی به‌شى ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ هه‌ینی 12/1/2018، له به‌رده‌م مزگه‌وتێكدا له شاره‌دێی شۆرشی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ دوو هاووڵاتیی كوشت، خۆی ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان كرد".
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، ئاشكراى كرد كه دواى ڕووداوه‌كه سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانى سنوره‌كه ڕاسپێردران بۆ لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری له سه‌ر تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه و سه‌رجه‌م بازگه‌كانى سنوره‌كه ئاگادار كرانه‌وه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له دره‌نگانی شه‌وى ڕابردوو، كه‌سه‌كه خۆی ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه و به فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه و دواتر دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌پێی داناپێدانانهكهیدا چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا كێشه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بووه و كوشتویه‌تی، هاوكات دانى به‌وه‌دا ناوه كه ته‌قه‌ى له‌نوێژخوێنان نه‌كردووه و ته‌نیا ویستویه‌تى ئه‌و هاووڵاتییه بكاته ئامانج، به‌ڵام كه‌سێكى دیكه‌ش پێوه‌بووه.
باسنيوز
