هێزێكی عێراقی لە خورماتوو بە نیازی هێرشە بۆ سەر په‌لكانه و شۆراو
به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى له خورماتوو ڕایگەیاند ئه‌و هێزه زۆرەی عێراق كە بۆ خورماتوو هێنراوه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى نیە بۆ خورماتوو، بەڵكو گومانى ئه‌وه‌مان هه‌یه بۆ سه‌ر په‌لكانه و شۆراوە هاتبن، تا هێرش بكەنە سەر هێزە ئاڵا سپیەكە.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى له خورماتوو ڕاگه‌یاند "له ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه هێزێكى (ته‌داخول سه‌ریع) به تانك و هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورسه‌وه هاتووه‌ته سنوورى خورماتوو، هه‌روه‌ها له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى خورماتوودا بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی ڕزگارى كه نزیكى چیاكهیه، هه‌ندێك له ماڵه‌كانیان كردووه‌ته باره‌گاى خۆیان و زۆرێك له ماڵه‌كانی دیكه‌شیان تاڵان كردووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "هێزێكى له‌و شێوه‌یه، به‌و هه‌موو چه‌كه قورسه‌وه بۆ پاراستنى خورماتوو پێویست نییه، بۆیه گومانى ئه‌وه له هێنانى ئه‌و هێزه ده‌كرێت كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى په‌لكانه و شۆراو و هێزه ئاڵا سپیه‌كه هێنرابێت".
خورماتوو ده‌كه‌وێته باشوورى كه‌ركووك، یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له پاش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو، كه‌وته ژێر كۆنترۆڵى میلیشیا شیعه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبی و به‌و هۆیه‌وه هاووڵاتیانى كوردى شاره‌كه ئاواره‌بوون و سه‌دان خانوویان له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و میلیشیایانه، ته‌قێنرانه‌وه و سووتێنران.
bas news-
