لە رانیە دوو كەس بەهۆی تەقەكردنەوە دەستگیر کران

لە رانیە دوو كەس بەهۆی تەقەكردنەوە دەستگیر کران
دوای ئەوەی دوو كەس لە رانیە تەقەیان كرد بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە لەناو بازاری شارۆچکەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن پۆلیسی راپەرینەوە دەستگیر کران.


شۆرش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە (س.م) تەمەن ٢٨ ساڵ و (س.ع) تەمەن ٣٤ پاش ئه‌وه‌ی به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان لە ناو بازاری رانیە كردبوو، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ پشێوی و نائارامی دروست بوو، دەستبەجێ لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە هەردووكیان دەستگیر کران.

گوتیشی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوه‌كه‌ کراوه‌ته‌وه‌.
bas news-
Top