لە رانیە دوو كەس بەهۆی تەقەكردنەوە دەستگیر کران
شۆرش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە (س.م) تەمەن ٢٨ ساڵ و (س.ع) تەمەن ٣٤ پاش ئهوهی به چهكی كڵاشینكۆف تهقهیان لە ناو بازاری رانیە كردبوو، كه بهو هۆیهوه پشێوی و نائارامی دروست بوو، دەستبەجێ لەلایەن مهفرهزهكانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە هەردووكیان دەستگیر کران.
گوتیشی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوهكه کراوهتهوه.
bas news-
