ڕووداوێكى هاتوچۆ له توركیا ده‌یان هاووڵاتی عێراقى ده‌كاته قوربانى
به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵیی (ئه‌نادۆلۆ)ى توركی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/ 1/ 2018 پاسێكى نه‌فه‌رهه‌ڵگر، له ڕێگه‌ى سیلۆپی- خاپوور له‌نزیك سنوورى هه‌رێمى كورستان، وه‌رگه‌ڕا.
ئاژانسه‌كه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، كه له‌و ڕووداوه‌دا 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 28ى دیكه‌ش بریندار بوون، كه برینی دوانیان زۆر سه‌خته.
ئاژانسه توركییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه زۆرینه‌ى قوربانییه‌كان هاووڵاتی عێراقین، به‌بێ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاتر بڵاو بكاته‌وه.
باسنيوز
