سلێمانی.. مین به هاووڵاتییەكدا ته‌قییه‌وه
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11 / 1 / 2018 لەسنووری شارۆچکەی ماوەتی سەر بە پارێزگاى سلێمانی، بەهۆی تەقینی مینەوە هاووڵاتیەک گیانی لە دەست دا.
ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى سلێمانی ی ڕاگەیاند: "لە لایەن پۆلیسی ماوه‌ت ئاگادار کراینه‌وه کە له گوندی گۆلێ، هاووڵاتییه ك به ناوی (م. ع ) ته مه ن ٥٥ ساڵ مینێكى پێدا تەقیوە و بەهۆیه‌وە گیانی له ده ست داوه".
گوته‌بێژه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه پاش گه‌یشتتی مه‌فره‌زه‌كانى پولیس بۆ شوێنی رووداوەكه، تەرمی هاووڵاتیەکەیان هه‌ڵگرت وو دواتر ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا، لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە ده‌كرێت.
bas news-
