لیوا عه‌زیز وه‌یسی: خیانه‌ت زه‌ڕبه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو به‌ر كوردستان كه‌وت به‌ڵام له پردێ شكستی پێهێنرا
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت ئه‌و شتانه‌ی به هۆی خیانه‌ته‌وه له ده‌ستمان داون به یه‌كگرتنی نێوخۆیی كوردستان ده‌توانین به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه
لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌مڕۆ له باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه ڕایگه‌یاند: " قبوڵی ناكه‌ین هێز و لایه‌نێك خۆی به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێت به‌ڵام ڕێز له هه‌ر بڕیارێك ده‌گرین كه له ئه‌نجامی گفتوگۆدا بدرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بڵندمانه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له ئه‌نجامی خوێنی شه‌هیدان و فیداكاری و قاره‌مانییه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه و گوتیشی: "تیرۆریستان و دوژمنانمان بۆیان ده‌ركه‌وت كه كوردستان خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌یه و پاروویه‌كی وه‌ها ئاسان نییه كه هه‌ر كات بیانه‌وێ قوتی ده‌ن".
وه‌یسی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕایگه‌یاند: "خیانه‌ت زه‌ڕبه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو كه به‌ر كوردستان كه‌وت به‌ڵام له پردێ شكستی پێهێنرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به خیانه‌ت له‌ده‌ستمان دا به یه‌كگرتن ده‌توانین به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه گه‌لی كوردستان گه‌لێكی ئاشتیخوازن، زیاتر گوتی: "بۆ بۆ ئازادی خۆمان هیچ سنوورێك ناناسین و هیچ هێزێك نابینین"
ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌میانه‌ی گوتارێكیدا بوو كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(11-1-2018) له ڕێوڕه‌سمی كۆتاییهێنانی خولێكی سه‌ربازی به ناوی(شه‌هیدانی ڕۆژئاوا) له فێرگه‌ی مه‌شقی پیشخابوور پێشكه‌شی كرد.
bas news-
