ھێزەکانی یەکێتیی لە سنووری قەرەھەنجیر ساتر لێدەدەن
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قەرەھەنجیر ڕای دەگەیەنێت، کە ھێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری قەرەھەنجیر ساتر لێدەدەن.
سەید کەریم ساڵەح، بەرپرسی ناوچەی قەرەھەنجیری پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە کە ھێزە عێراقییەکان دێنە پێشەوە و تا ئەولای قەرەھەنجیر دەڕۆن، بەڵام ئەوەی ئێستا ئەبینرێ ھێزەکانی یەکێتی لە سنوورەکەدا ساتر لێدەدەن و جێی خۆیان لە قەرەھەنجیر قایم دەکەن، ھەروەھا بە فەرمی نازانین ئەمەی ئەوان دەیکەن تاکتیکە یان ڕاستیان لە بەردەست دایە بۆیە ئەم ساترانە لێ دەدەن".
بەرپرسی ناوچەی قەرەنجیری پارتی، کە خەڵک باوەڕی پێیان نییە و دەڵێن ئەگەر ھێزی پارتییان لەگەڵدا نەبێت ھێزی یەکێتی لەم سنوورە شەڕ ناکات، چونکە ئەگەر شەڕیان بکردایە ئەوا لە کەرکووک دەیانکرد.
ئاشکراشی کرد، کە یەکێتی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، ھەماھەنگییان بە بەردەوامی ھەیە، ئەگەر شتێک بکرێ ئەوا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکرێ، چونکە یەکێتی ھەرشتێک بکات لەگەڵ حکوومەتی عێراق تەنسیق دەکات و بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو کە بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و حکوومەتی عێراقی تێدا پارێزراو بێت.
سەید کەریم ساڵەح، بەرپرسی ناوچەی قەرەھەنجیری پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی: "ھێزەکانی یەکێتی ئەمڕۆ بە تەنیا لە کەرکووکدان بەبێ ئەوەی ھێزی پارتی لێ بێت، بۆیە ئەگەر شەڕیش بکرێ ئەوا لەکەرکووک دەکرێت نەک لەم سنوورە".
bas news-
