میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌نزیك كه‌ركووك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ڕفێنن
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی قایمقامییه‌تى خورماتوو، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانى فه‌وجی 3ى لیواى 134ى هێزى پێشمه‌رگه به‌ناوى (فه‌رهاد نیهاد قادر) ده‌ستگیر كرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه كرا، ده‌ركه‌وت میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یان ده‌ستگیر كردوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى پێشمه‌رگه ده‌ستگیركراوه‌كه‌یان له شاره‌دێی له‌یلان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سوپاى عێراق كردووه.
پێشمه‌رگه ده‌ستگیركراوه‌كه دانیشتووى گوندى سنگۆره‌ى سه‌ر به شارى خورماتووه، به‌ڵام له ئێستادا نیشته‌جێی داقووقه.
bas news-
