فازڵ میرانى پێشوازى له نه‌جات عومه‌ر ئاغای سورچى ده‌كات
له دانیشتنێكدا كه عه‌لى حسێن به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌ى بوو، فازڵ میرانى وێڕاى به‌گه‌رمى به‌خێرهێنانى میوان، باسى له بارودۆخى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى كرد و ئاماژه‌ى به پێویستى هه‌نوكه‌یی كورد به یه‌كریزى كرد بۆ ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه‌ى ئێستا و ئاماده‌بوونى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێك و گۆرانكارییه‌ك له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا.
دواتر هه‌ر دوولا جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان كرد و باس له پته‌وتركردنى ئه‌م په‌یوه‌ندییانه كرا، هه‌روه‌ها باسیان له ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان وعێراق كرد.
kdp-
