دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی ڕزگار کران
عەبدوڵڵا شرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو دوو منداڵانە چەند خێزانێکی عەرەب بردبوویانن و دەیانگوت منداڵی ئێمەن، بەڵام بە ڕێگای دادگا و پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوت ئەو منداڵانە ئێزدین و خەڵکی شنگالن."
عەبدوڵڵا شرێم گوتیشی: ''ئەو منداڵانە بە ناوەکانی مریەم، خەڵکی تلبەنات و دلۆڤان، خەڵکی وەردەیەی باشووری قەزای شنگال، ڕێکەوتی ٣ی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٤ کەوتبوونە ژێر دەستی داعش."
تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار و ٢٠٠ کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کراون و زیاتر لە ٣ هەزار کەسیش ماون.
kdp-
