پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو دەکات

 پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو دەکات
پەرلەمانتارێک، ئاماژە بەوە دواین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەدات و دەڵێت "لە دواین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، ڕاپۆرتێکی شیکاری کە لەلایەن سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانەوە ئامادە کرابوو، تاوتوێ کرا".

عەباس غەزالی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕايگەیاند: "لە دواھەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، ڕاپۆرتێکی شیکاری کە لەلایەن سەرۆکی لێژنەی یاساییەوە لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە کرابوو تاوتوێ کرا، ئەو راپۆرتە بە شێوەی دیکۆمێنتاری کە چۆن لە سەردەمی بەعسەوە چون کەرکووک و شوێنەکانی تر تەعریب کراون، تائێستاش کە بە بەردەوامی تەعریب ھەیە، بۆیە ئێستاش پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەر دەکات، بۆ ئەوەی بە دیکۆمێنتێکی باشەوە دەربچین و لەسەر ئاستی عێراق و جیھان کاری لەسەر بکەین".

ئاشکراشی کرد: "بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو، پڕۆژە یاسایەک پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کراوە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کرا، لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان لێژنەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان پێکدەھێنرێت، بۆ خستنەڕووی ڕاستی ڕووداوەکانی کەرکووک و خورماتوو کە ئەو کارەستانەی لەو شارانە ڕوویانداوە، لەو بارەیەشەوە لە کارەکانمان بەردەوام دەبین".

بەرێکەوتنی گرووپێکی خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتیی، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنورەیان داگیرکرد و وێڕای ئەوەی میلیشیاکان تاوانیان لە دژی خەڵکی ئەو شارانە ئەنجامدا، پاشان دەستیان بە پرۆسەیەکی چڕی بەعەرەب کردن کردووە.










باسنيوز
Top