سلێمانی.. لەسەرەتای ساڵەوە 40 کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کراون
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانیویانە بەھانای 103 ھاووڵاتییەوە بچن، دەست بەسەر سێ چەکی بێ مۆڵەت بگرن و 40 کەسیش بە تۆمەتی دزی دەست گیر بکەن.
پۆلیسی سلێمانی، ئەوەش روون کردووتەوە، کە ئامارەکە لە ڕۆژی 11/1/2018، تا 9/1/2018، ئەو40 تۆمەتبارە، بەھۆی دزی جۆراوجۆرەوە، دەستگیر کراون، کە دزی ماڵان، دزی مۆبایل، دزی لەناو دوکان و مارکێتەکان، دزی لەھەیکەلی تەواو نەکراوی ماڵاندا، بەفەرمانی دادوەر و لەلایەن ھێزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەستگیر کراون کە بەشێوەیەکی بەردەوام و لەڕێگەی نوسینگە و مەفرەزەکانیانەوە لەشوێنە جیاجیاکانی شاری سلێمانی بوینیان ھەیە.
باسنيوز
