ھاتوچۆی گەرمیان لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی، ڕوونکردنەوەیەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە دەکات، کە ئەو ھاووڵاتییانەی خوازیاری دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێیری نێودەوڵەتین، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان بکەن و پێویستە ئەم پێداویستیانەیان پێبێت:
کۆپییەک لە
1- پاسپۆرت
2- پێناسی باری کەسێتی
3- مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی ( تایبەت یان گشتی)
4- دوو وێنە
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، تێبینییەکیشی بۆ ھاووڵاتییان نووسیوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی، تەنیا بۆ ماوەی ساڵێک بەکار دەھێنرێت و پێویستە ساڵانە نوێ بکرێتەوە، "بۆ دەرھێنانی مۆڵەتەکەش، تەنیا 15 ھەزار وەکوو ڕسومات لە ھاووڵاتییان وەردەگیرێت".
باسنيوز
