مه‌ولود چاوشئۆغلو: یه‌په‌گه بچێتە هەر شوێنێك توركیا لێی ئامادە نابێت
مه‌ولوود چاوشئۆغلو له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی (ئه‌نادۆڵو)ی توركی، داوا له ئێران و رووسیا ده‌كات حكوومه‌تی سووریا بوه‌ستێنن، چونكه له هه‌موو پهلاماردانهكاندا خه‌ڵكی سڤیل و ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی سووریا ده‌كاته ئامانج.
ئه‌و له‌باره‌ی كۆنگره‌ی سوچی كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئەوەی له‌سه‌ر ره‌وشی ناوه‌خۆی سووریا گفتوگۆ بكرێت، گوتی "ئێمه پێمان راگه‌یاندوون به هیچ شێوه‌یه‌ك تیرۆریست داوه‌تی كۆنگره‌ی سوچی نه‌كه‌ن، یه‌په‌گه له هه‌ر شوێنێك بێت توركیا له‌وێ نییه. به داوه‌تكردنی یه‌په‌گه‌ش كۆنگره‌كه نوقم ده‌بێت و هیچ ئه‌نجامێكی نابێت".
باسی له‌وه‌ش كرد، كه هێزه‌كانی توركیا له ئیدلیب و ده‌وروبه‌ری هه‌ن و وه‌كو ده‌زگایه‌كی چاودێرییش بنكه‌ی سه‌ربازییان داناوه، تا به‌رگری له خه‌ڵك بكه‌ن، نه‌ك شه‌ڕ و كاولكاری به‌رپا بكه‌ن له‌و شاره‌دا.
bas news-
