ئێران ئاسانكاریى بۆ پێدانى ڤیزه به هاووڵاتیانى كوردستان ده‌كات و نرخه‌كه‌شى كه‌م كرده‌وه
كونسوڵى ئێران له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/ 1/ 2018 ڕای گه‌یاند، نرخى ڤیزه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كه‌م ده‌كرێته‌وه.
مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى ئێران له هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له شارى چۆمان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ قائیمقامى ئه‌و شاره به‌ستى، ڕای گه‌یاند: "پێستر، له هه‌رێمى كوردستان ڤیزه‌ى ئێران به هاووڵاتی نه‌ده‌درا تا خاوه‌ن پاسپۆرته‌كه ئاماده نه‌بووایه، به‌ڵام ئێستا ئاسانكاریى بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت".
ڕوونی كرده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاكانى گه‌شتیارییه‌وه، ده‌توانرێت پاسپۆرت له گه‌شتیاران وه‌ربگیرێت و به په‌له ڤیزه به خاوه‌ن پاسپۆرته‌كه بدرێت.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه پرۆسه‌ى پێدانى ڤیزه، ڕۆژێك زیاتر ناخایه‌نێت، ئاشكراشی كرد، كه نرخى ڤیزه بۆ هاووڵاتیانى كوردستان له 40 دۆلارى ئه‌مریكییه‌وه كراوه به 26 دۆلار.
bas news-
