سه‌فین دزه‌یی: لێدوانه‌كانی عه‌بادی ته‌نیا وشه و ڕسته‌ى دووباره‌ن
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق به ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه، فه‌رموو با بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیه‌كى جددى بكات.
سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه ئیتر بوونه‌ته مۆده‌یه‌كى هه‌فتانه و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه، نامانگه‌یه‌نێته هیچ ئه‌نجامێك!. ته‌نیا به قسه و لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و به‌ڵێنى جێبه‌جێنه‌كراو، هیچ شتێك چاره‌سه‌ر نابێت!. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق به ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه، فه‌رموو با بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیه‌كى جددى بكات و به‌پێى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌نجامێك له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بێت. هیوادارین ئیتر له قۆناغى لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و قسه‌ى دووباره ده‌رباز ببین و هه‌نگاوى كرده‌یى بنرێن!".
دزه‌یی ده‌شڵێ، له‌وه‌ته‌ى عه‌بادى له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه قسه ده‌كات، به شێوه‌یه‌كى كرده‌یى تا ئێستا له قسه زیاتر نه‌بووه و وێڕاى ئه‌وه‌ى كه لیسته‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌شمان ناردووه، كه‌چى هێشتا هیچى كرده‌یى لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه!.
گوتیشی: "ئه‌وه‌ى ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، له سزادانى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كوردستان بترازێ، هیچ ناو و پێناسه‌یه‌كى دیكه هه‌ڵناگرێت!. هاووڵاتیانى كوردستان باش له‌م ڕاستییه تێگه‌یشتوون و وایان لێهاتووه به‌رله‌وه‌ى له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا قسه بكرێت، ده‌زانن چى ده‌گوترێت، چونكه هه‌مان وشه و هه‌مان ڕسته‌ى دووباره‌ن و هیچى تر!".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ژمارانه‌ى عه‌بادى له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كانیه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به ته‌واوى زانیارى هه‌ڵه‌ن و له چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا كاتێك كۆمپانیاى جیهانیى دیلۆیت بۆ وردبینى، ژماره ڕاسته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌و ڕاستییه ڕوون ده‌بێته‌وه كه عه‌بادى له‌و لێدوانانه‌دا پشتى به زانیاریى ڕاست نه‌به‌ستووه!. جگه له‌وه‌ى پێشتر به ژماره وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌مان داوه‌ته‌وه و پێویست ناكات چیترى له‌سه‌ر بڵێین!
bas news-
