قایمقامی خورماتوو: لە پۆستەکەم لادەبرێم.. بە هێزی نێودەوڵەتی نەبێ، ئارامی ناگەڕێتەوە

قایمقامی خورماتوو: لە پۆستەکەم لادەبرێم.. بە هێزی نێودەوڵەتی نەبێ، ئارامی ناگەڕێتەوە
وا بڕیارە، ئەمڕۆ پۆستی قایمقامی خورماتوو لە کورد وەربگیرێتەوە و قایمقامیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووتەوە لەو پیلانە و "ھێشتایش خاپوورکردنی خانووی کورد بەردەوامە."

شەلال عەبدول قایمقامی قەزای خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر لادانی من بدرێت وەک قایمقامی قەزای خورماتوو. دەستەڵاتدارانی ئێستای شارەکە خەریکی تەواوکردنی دەنگن لەنێو ئەنجوومەنی قەزادا بۆ ئەوەی من دوو بخرێمەوە لە پۆستی قایمقام، بەڵام تا ئێستا کەسێک بۆ شوێنی بەندە دیاری نەکراوە. من سەرکردایەتیی کوردم لەو پیلانە ئاگادار کردووتەوە."

لەبارەی رەوشی خورماتووەوە قایمقامی شارەکە گوتی "رەوشی نێو خورماتوو لە رۆژانی پێشووی خراپترە و، تا ئێستایش خاپوورکردنی خانووی کورد بەردەوامە و پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی و خەڵکی خراپەکار، کۆتایی نەھاتووە."

شەلال عەبدول هاوکات ئاماژە ی دا "فەوجێک کە لە بەغداوە هێندراوە لە نزیک خورماتوو جێگیر کراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھێزێک نەھاتووتە نێو شارەکەوە؛ ئەوەی ھەیە بڕیارە ھێزێکی تایبەت لە بەغداوە بچێتە خورماتوو بۆ بەرگرتن بە جینۆسایدکردنی کورد، من خۆم پێموایە رەوشی خورماتوو بە ھیچ ھێزێکی ناوخۆ چارەسەر ناکرێت، تەنیا چارەسەر ئەوەی ھێزێکی بیانی ھاوپەیمان بۆ گێڕانەوەی ئاسایش لە شارە جێگیر بکرێن."
kdp-
Top