دادگای فیدراڵی: هەر ١٠٠ هەزار ئیزدی کورسییەکی لە پەرلەمان دەبێت

 	 دادگای فیدراڵی: هەر ١٠٠ هەزار ئیزدی کورسییەکی لە پەرلەمان دەبێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری داوە، بە گوێرەی سەرژمێری کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکهاتەی ئیزدی بدرێت.

ئەمرۆ، چوارشەممە (١٠-١-٢٠١٨)، ڤیان دەخیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای فیدراڵ ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵ بڕیاری ژمارەی ١١ی ٢٠١٠ی دەرکردووە تایبەتە بە ژمارەی کورسیی پێکهاتەی ئیزدییان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق."

ڤیان دەخیل گوتی: "گوتەبێژی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ژمارەی پێکهاتەی ئێزدییان لەبەرچاو بگیرێت و بە پێی ژمارەکەیان کورسییان پێ بدرێت."

گوتەبێژی دادگای فیدراڵی ئەوەیشی گوتبوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئاماری دەنگدەران، هەر ١٠٠ هەزار کەس مافی وەرگرتنی کورسییەکی لە ئەنجومەن هەیە."
kdp-
Top