چاوشئۆغڵو: دەبێت عێراق مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بدات و پابەندی ماددە دەستوورییەکانی تایبەت بە مافەکانی کورد لە عێراق بێت

چاوشئۆغڵو: دەبێت عێراق مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بدات و پابەندی ماددە دەستوورییەکانی تایبەت بە مافەکانی کورد لە عێراق بێت
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت خەڵکی کوردستان سزابدەین، هەروەها هیچ هەنگاوێکیش بە ئاراستەی سزادانی خەڵکی کوردستان نانێین".

گوتیشی: "دەبێت عێراق مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بدات و پابەندی ماددە دەستوورییەکانی تایبەت بە مافەکانی کورد لە عێراق بێت".

وەزیری دەرەوەی توركیا، ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی داوا دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان قسەیان لەگەڵ بەغدا کردووە.





K24
Top