داعش تیرۆریستێكى كورد ده‌كاته ئه‌میر
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاى ئه‌منى له پارێزگاى دیاله له عێراق، ئاشكراى كرد، ڕێكخراوى توندڕه‌وى "داعش" بۆ یه‌كه‌م جاره تیرۆریستێكى كورد به ئه‌میرى حه‌وزى "متێبیجه" له سنوورى نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، ده‌ستنیشان ده‌كات.
سه‌رچاوه باڵا ئه‌منییه‌كه، ڕایگه‌یاند: "داعش بۆ یه‌كه‌م جاره تیرۆریستێكى كوردى ڕێكخراوه‌كه‌ى به ئه‌میرى متێبیجه، ده‌ستنیشان ده‌كات".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه سه‌ركرده‌كه‌ى داعش پێشتر سه‌ر به ویلایه‌تی كه‌ركووكى ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كه بووه.
باسى له‌وه‌ش كردووه، كه حه‌وزى متێبیجه به په‌ناگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى داعش داده‌نرێت و یه‌كێكه له ناوچه ستراتیژییه‌كان بۆ ئه‌و ڕێكخراوه، كه كه‌وتووه‌ته نێوان هه‌ردوو پارێزگاى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین: "داعش له ناوچه‌كه به‌به‌رده‌وامیی چالاكیی هه‌یه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێش مانگێك حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعش ڕاگه‌یاند، كه زیاتر له سێ ساڵ، ئه‌و ڕێكخراوه چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی داگیر كردبوو.
bas news-
