راپەڕین.. لە ماوەی ساڵێکدا 4 ھەزار و 444 رووداو تۆمار کراوە

راپەڕین.. لە ماوەی ساڵێکدا 4 ھەزار و 444 رووداو تۆمار کراوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2017ی خستە روو.



ئەمڕۆ چوارشەممە 9/1/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی خستە ڕوو، کە 4 ھەزار و 444 رووداو بوونە، ئەویش 2 ھەزار و 541 رووداو لە رانیە تۆمار کراوە، ھەزار و 305 رووداویش لە سنووری پشدەر تۆمار کراوە.


شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، رای گەیاند، کە لە 4 ھەزار و 444 دۆسیەی تۆمارکراودا، ھەزار 952 دۆسیە داخراون و بە ئەنجام گەیەنراون، ھەزار و 923 دۆسیە لێکۆڵینەوە لەسەریان بەردەوامە.



ھاوکات گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئەوەشی روون کردەوە کە 2 ھەزار و 602 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون، 133 تۆمەتباریش تا ئێستا دەستگیر نەکراون، لەسەرجەم رووداوەکانی ئەو سنوورەش نزیکەی 132 ھاووڵاتی گیانی لەدەست داوە و 975 کەسیش بریندار بوونە.
bas news-
Top