هەولێر.. دەست بەسەر 10 تهن خۆراكى ماوه بهسهرچوودا گیرا
لێژنە قایمقامییەتی هەولێر، ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشهممه 9/ 1/ 2018 دەستیان بەسەر بڕی دە تهن کەلوپەلی خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
ئەنوەر کەمال، کارگێڕی لێژنەی قایمقامییەتی هەولێر ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە گەڕەکی نەورۆز لێژنەی قایمقامیەتی هەولێر توانییان دەست بەسەر 10 تهن کەلوپەلی خۆراکی ماوە بەسەرچودا بگرن، کە بریتیبوون لە برنج، نیسک، فاسۆڵیا، چای، دۆشاوی تەماتە".
ئاشکراشی کرد، كه شوێنەکە داخراوە و خاوەنی کۆگاکەش سبەینێ ڕەوانەی دادگا دەکرێ و ئەگەریش هەیە پێبژاردنی پێ بکرێ.
هاوكات، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هۆبەی ئابووریی دەستیان بەسەر بڕی 25 تهن جگەری ئێرانی قەدەغەکراودا گرتووە، کە ویستوویانە بەشێوەیەکی نهێنی بیهێنە ناو شارەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوش کرد کە خاوەنەکەی لەلایەن ئاسایشەوە دەست بەسەر کراوە، جگە لەوەی پێبژاردنی پێ دەکرێت، هەروەها ڕێکاری یاسایشی بەرامبەر دەگیریتەبەر.
bas news-
