لە پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی و وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌ی سنووره‌كان دەکۆڵرێتەوە
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 09/01/2018، لیژنه‌ی كاروبارى دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی تاووتوكردنی سێ پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به چاكسازییه داراییه‌كان كۆ بووەوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی لیژنه‌كه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه چوو، تێیدا ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و ئییمتیازاته‌كان كه بڕیاره له دانیشتنی دابێ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت و به فه‌رمی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌كرێت، باسی لێوه كرا و داوا له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرا لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌باره‌ی ناوه‌رۆك و مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه بكه‌ن تا له كۆبوونه‌وه‌كانی دابێدا پرۆسه‌ی یاسایی نووسینی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه ده‌ستپێبكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای پاكسازی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری پێبژاردن له یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو كرا. بڕیاریشه دوای وه‌رگرتنی تێبینی و سه‌رنجی ئه‌ندامانی لیژنه له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌وه، له راپۆرتی كۆتایی جێ بكرێنه‌وه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كانی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مان بڕیاری دا، له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی مه‌یدانی ده‌ستپێبكات بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له‌سه‌ر سنووره‌كان و له‌وباره‌یه‌شه‌وه بڕیار درا، به‌دواداچوون بۆ ژماره‌یه‌ك سكاڵا بكرێت كه باس له هه‌بوونی باجی نایاسایی ده‌كه‌ن.
kdp-
