پەرلەمان دەیەوێ دوو یاسای پێوەست بە پارێزەران هەموار بکاتەوە
به مه‌به‌ستی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به هه‌ردوو پڕۆژه‌ی هه‌موارکردنەوەی سێیه‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران و پڕۆژه‌ی هه‌موارکردنەوەی سێیه‌می یاسای پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 9/1/2018، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له هۆڵی لیژنه، له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ به‌ختیار حه‌یده‌رى، نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رچوار لقى سه‌ندیكاكانی پارێزه‌ران و سه‌رۆكی سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران كۆ بووەوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه‌ی هه‌موارکردنەوەی سێیه‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران، ژماره (18)ی ساڵی 1999 و، پڕۆژەی هه‌موارکردنەوەی سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران، ژماره (17)ى ساڵی 1999 كرا و، ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ههموارکردنەوەکە خسته ڕوو، به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی و بریاریشه دوای وه‌رگرتنی تێبینی و سه‌رنج و پێشنیازه‌كان له نزیكترین كاتدا ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه‌كه ئاماده بكرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كانی و خستنه نێو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان.
kdp-
