ئەندازەی سەربازیی پێشمەرگە: ٢٨٨٣ بۆمب پووچەڵ کراونەتەوە
لیوا، مه‌حموود كاكه‌یى، فه‌رماندەی كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازیى سه‌ر به فه‌رمانده‌ییى هێزه‌كانى پشتیوانیى یه‌ك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ''ساڵی 2017 پووچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو 2883 بووه، له‌گه‌ڵ 12 پشتێنى بۆمبرێژكراو و له‌ناوبردنى 60 پارچه ته‌قه‌مه‌نى و، خاوێنكردنه‌وه‌ى ڕێگاوبان به درێژاییى 233 كم و، 30 هه‌زار مه‌تر دووجاش ناوچه‌كان پاك كراونه‌ته‌وه له بۆمبى چێنراو.''
لیوا، مه‌حموود دەڵێ: ''له درێژاییی ساڵى ڕابردوودا ١٠ خولى هه‌نده‌سه‌مان بۆ 167 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه كردووەته‌وه.''
كاكه‌یى له‌باره‌ى ئامارى ته‌واوى شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش‌یش گوتى: ''كۆی گشتیی ئاماره‌كان له ڕێکەوتی 12-6-2014ـەوە تا 31-12-2017 به‌م شێوه‌یه بووە: پووچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی 18932 بۆمبی چێنراو، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنى 1090 پارچه ته‌قه‌مه‌نى، هه‌روه‌ها پووچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی 21 ئوتۆمبێل و پشكنینی 598 كم ڕێگا و پشكنینی 225 خانوو.''
كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى، وه‌كو پێشمه‌رگه‌ى ون له ماوه‌ى شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعشدا توانیویانه ته‌واوى پیلانه‌كانى تیرۆریستان له‌ناو به‌رن و گیانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكى سڤیل بپارێزن و دواى شه‌ڕیش هه‌زاران خانوو و سه‌دان كم ڕێگاوبان و زۆر ناوچه‌یان له مین و بۆمبى چێنراو پاك كردووەته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامن.
kdp-
