پۆلیسی ھەولێر لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ٢٥ تاوانباری ناساند
بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، وردەکاری 17 تاوانی جۆراوجۆری خستە روو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨/١/٢٠١٨، کاتژمێر ١١:00 بەیانی، ڕائید ھۆگر عزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە پرێس کونفڕانسێکدا وردەکاری ١٧ تاوانی جۆراوجۆر کە ٢٥ تاوانبار ئەنجامیان دا بوو، بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرا کران.
پوختەی تاوانەکانیش بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوو.
1. کوشتن
تاوانبار(د.س.ێ)، تەمەن ١٩، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێککەوتی ١٣/١١/٢٠١٧، لە کەسنەزان بە ئۆتۆمبێل کچێکی شێلا و کوشتبووی، ئەویش بە مەبەست بوو.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٢٤) لە (یاسای ھاتوچۆ)
2. کوشتن
تاوانبار (د.ک.ش)، تەمەن ٣٥ ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێککەوتی ٢٦/١١/٢٠١٧، لە کەسنەزان، خۆشکی خۆی کشتووە، ئێستا ئەم تاوانبارە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە (ی. س) بەندە.
3. کوشتن
تاوانبار(س.ک.ڕ)، تەمەن ٣١ ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ڕ.خ.ح)، تەمەن ٢٧، ساڵ پیشە کاسب
ئەم دوو تاوانبارە لە ڕێککەوتی ٥/١٢/٢٠١٧، کەسێکیان بە ناوی (خەسرۆ احمد)، لە گەڕەکی سێتاقان کوشتووە، ئێستا بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی. س) بەندن.
4. کوشتن
تاوانبار (ش.ع.ع)، تەمەن ٣١ ساڵ، پیشە کاسب، لە ڕێککەوتی ١٠/١٢/٢٠١٧، بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی برایەکی خۆی بەنانی محەمەد، لە گەڕەکی کوران کوشتووە، ئێستا ئەم تاوانبارە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س) بەندە.
5. دزی
تاوانبار (ھـ.ا.ح)، تەمەن ٢٤ ساڵ، پیشە کاسب، لەگەڵ تاوانبار (م.ی.ع)ی تەمەن ١٩ ساڵ، ئەم دوو تاوانبارە لە ڕێککەوتی ٤/١/٢٠١٨، ئۆتۆمبێلیکیان لە جۆری (کیا کادێنزا) لە گەڕەکی قەرەبوو لە شارەدێی کەسنەزان دزیوە، ئێستا ھەردوو تاوانبار بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س) بەندن.
6. دزی
تاوانبار (ن.ا.ع.)، تەمەن ٢٩، ساڵ، لەگەڵ تاوانبار (ن.ا.ع.)، تەمەن ٣٣، ئەم دوو تاوانبارە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤیکترایان دزیوە، ھەروەھا لەکاتی دەستگیرکردنیان لە سێبەردان و باسرمە، پێنج کیس مادەی ھۆشبەریان لابووە، ئێستا ئەم دوو تاوانبارە، بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س) بەندن.
7. دزی
تاوانبار (ا.ع.ع)، تەمەن 19 ساڵ، لە ڕێککەوتی 26/12/2017، لە داون تاون، 20 ھەزار کاتژمێری دزیوە، کە نرخەکە 36 ملیۆن دینار خەملێنراوە، ئێستا بەپێی ماددە (443) لە (ی.س) بەندە.
8. دزی
تاوانبار (س.خ.ا)ی تەمەن ٢٤، لە ڕێککەوتی ٢٠/١٢/٢٠١٧، چەندین کەل و پەلی کارەبایی و ئەلکتڕۆنی لە دوکانێکی بازاڕی سوڵتان مەزەفەر، دزیوە، کە بڕەکەی 20 ھەزار دۆلاری ئەمەریکی خەمڵێنراوە، ئێیتا بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س) بەندە.
9. دزی - ساختەکاری
تاوانبار (خ.ح.خ)ی تەمەن ٢٨ ساڵ، پیشەی ژنی ماڵەوە، لەگەڵ تاوانبار (ھـ.ا.ح)، تەمەن ٣٠ ساڵی کاسب، لەپیرزین دەستگیرکراون، کە دەمانچە، مادەی ھۆشبەر و دۆلاری ساختەیان لابووە، ئێستا بەپێی ماددە (٣٠٤) لە (ی.س) بەندن.
10. دزی
تاوانبار (ن.ع.ع)ی تەمەن ٢٠ ساڵی پیشە کاسب، تاوانبار (ا.ح.ا)ی تەمەن ١٩ ساڵ، لەگەڵ تاوانبار (ا.ع.م)ی تەمەن ٢١ ساڵ، ئەم سێ تاوانبارە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو، بڕێکی زۆر پارە و زێڕیان دزیوە، 27 تاوانیان لە پیرزین، ئەنجام داوە، ئەم سێ تاوانبارە بەپێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س) بەندن.
11. دزی
تاوانبار (ج.ی.م)، تەمەن ٣٤، ساڵ پیشە کاسب، لە ڕێککەوتی ٢٧/١٠/٢٠١٧، ئۆتۆبێلێکی (پیکب ھایلۆکس)، لە عەنکاوە دزیوە، ئێستا بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س) بەندە.
12. دزی
تاوانبار (س.ڕ.م)، تەمەن 48 ساڵ، لە ڕێککەوتی ٦/١١/٢٠١٧، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سیڕاتۆ)ی لە گەڕەکی تەعجیل دزیوە، ئێستا بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س) بەندە.
13. دزی
تاوانبار (م.ع.ع)، تەمەن ١٩ ساڵ، لە ڕێککەوتی ١٦/١٢/٢٠١٧، ئۆتۆمبێلێکی (مازدا ٦٢٦ڕەنگی سوور)ی لە گەڕەکی تەعجیل دزیوە، ئێستا بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س) بەندە.
14. دزی
تاوانبار (س.م.ق)، تەمەن ٣٦ ساڵ، لە ڕێککەوتی ١/١٢/٢٠١٧، لە پیرزین چەندین کەلوپەل و پارچە زێڕی دزیوە، ئێستا بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س) بەندە.
15. دزی
تاوانبار (ع.خ.ع)، تەمەن ٣٠ ساڵ، رێککەوتی ٢٤/١١/٢٠١٧، لە گوندی کۆرەکی گچکە، چەند ئامێرێکی ئەلکتڕۆنی دزیوە، ئێستا بەپێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س) بەندە.
16. مادەی ھۆشبەر
تاوانبار (ج.م.ا)، تەمەن 19 ساڵ، بڕی (٢٣٤) کارتۆن حەبی بێھۆشکەر لە جۆری (دراکۆد) لەنێو بارھەڵگرێک لێ گیراوە، ئێستا
بەپێی ماددە ( ١٤ لە یاسای ھۆشبەرەکان) بەندە.
17. فێڵکردن
تاوانبار (ز.ع.ا)، تەمەن ٣٤ ساڵ، لەگەڵ (ب.ع.ح)، تەمەن ٤٠ ساڵ،
فێڵیان لە ھاووڵاتییان کردبوو، بە بە فرۆشتنی لایلۆنی زبڵ بە ناوی شارەوانی لە گەڕەکی ٥ ی حەسارۆک، کەسنەزان و ھەولێری نوێ و ٣٢ ی پاڕک، ئێستا ھەردوو تاوانبار بەپێی ماددە (٢٤٠) لە (ی.س)، بەندن.
bas news-
