ساڵی رابردوو نەخۆشخانەی قەڵادزە زیاتر لە 14 ھەزار نەخۆشی چارەسەر کردووە

ساڵی رابردوو نەخۆشخانەی قەڵادزە زیاتر لە 14 ھەزار نەخۆشی چارەسەر کردووە


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئاماری ساڵی 2017ی نەخۆشخانەی قەڵادزەی بڵاو کردووەتەوە، کە لە ساڵێکدا زیاتر ھەزار 14 کەس چارەسەری وەرگرتووە.



بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماری ساڵی رابردووی نەخۆشخانەی قەڵادزێی بڵاو کردووەتەوە، کە لە ساڵێکدا 14 ھەزار و 778 نەخۆش چارەسەری تەندروستی بۆ کراوە، 2 ھەزار و 96 منداڵ لەدایکبوونە، 13 ھەزار و 323 لە بەشی فریاکەوتن چارەسەریان بۆ کراوە، ھەروەھا 2 ھەزار و 855 نەشتەرگەریان بۆ کراوە.



تەندروستیی راپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە 184 ھەزار و 390 کەس شیکاری خوێنیان بۆ کراوە، ھەزار و 269 کە خوێنیان لێ وەرگیراوە، 8 ھەزار و 758 کەس تیشکیان بۆ گیراوە، 800 کەسیش تیشکی سیتی سکان بۆ نەخۆش گیراوە.



تەندروستیی راپەڕین، جەختی لەوەش کردەوە، نەخۆشخانەی نوێی شەھیدانی قەڵادزە، 8 ھەزار و 754 نەخۆشی درێژخایەنیان ھەبووە، جگە لەوەش 2 ھەار و 560 پشکنینی چاو بۆ شۆفێران و 686 بۆ قوتابیان کراوە، ھەزار و 237 پشکنینی ھاوسەرگیری کراوە، ھەروەھا چوار حاڵەتی سووتان و شەش خنکان، دوو تەقینەوەی مین و 254 مردن ھەبووە.
bas news-
Top