گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک ئافرەتێکی شێلا
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2018، کاتژمێر 4:00 ئێوارە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (جیب واز) لە گۆڕەپانی شێرەی نەقیب، ئافرەتێکی داو بەسەختی زامداری کرد.
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی ناوچەی پیشەسازی رۆیشتووە، لە نزیک نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب، لەو ئافرەتەی داوە و بە سەختی برینداری کردووە، دواتر ئافرەتەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
bas news-
