رووپێوی بنکە و نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان دەکرێت
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ھاوکاریی رێکخراوی (un) ، ڕووپێوی بنکە، نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان دەکات.
موحسین قەسرۆکەیی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە، راگەیاند: "بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی (un) لە عێراق و ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، لەماوەی 21 ڕوژدا ھەستاین بە رووپێوکردن و ئامارکردنی بنکەو مەڵبەندو نەخۆشخانەکانی سنورەکەمان".
دەربارەی ئامانجی ئەو کارە، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستیی تەندروستیی شەقڵاوە، ئەوەشی خستە روو: "کارەکە لەپێناو زانینی ژمارەی پزیشک و پێویستی دەرمان و پێداویستی دیکەی تەندروستی بوو، ھاوکات دانانی پلانێکیش بوو بۆ ھەڵمەتەکانی کوتان".
ئاشکراشی کرد، کە ماوەی ساڵێکە لە ڕووی بەڕێوەچوونی ھەڵمەتەکانی کوتان، رێکخراوی (un) ھاوکارییان ناکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت دوای ئەو رووپێویە و بۆ ئەو مەبەستە، رێکخراوەکە ھاوکاریەکانیان دەست پێبکەنەوە.
bas news-
