زانیاریی نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌

 زانیاریی نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چاوه‌ڕێی حكوومه‌تى فیدڕاڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌گه‌رى ناردنى مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌، له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى تر بكرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست كه‌وتووه‌، حکوومەت چاوەڕێی ناردنی مووچەی تەندروستی و پەروەردەیە لە لایەن بەغداوه‌ بۆ ئەوەی له‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی تر بکرێت.


لە هەفتەی رابردوودا لیستی مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ڕاده‌ستى بەغدا كران، بەڵام بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكی و وردبینی لە لیستەكان لە لایەن حكوومه‌تى فیدرڕاڵه‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ تەواو نەكراوە.


بە پێی زانیاریەكانگەنجینەكان داوای لیستی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2018 یان لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە بە مەبەستی وردبینی كردنیان.


لە لای خۆیەوە، سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەوانی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكوومەت، لە بارەی دابەشكردنی مووچە رای گەیاندووە: "هیوادارین حكوومەتی ناوەند مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بنێرێت و ئێمە ئامادەی هاوكارین، ئەگەریش مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت، ئەوا ئێمە وەك حكوومەتی هەرێم مووچەی وەزارەتەكانی تر دەدەین".

ئه‌وه‌شى بە میدیاكانی یەكێتی، گوتووە: "حكوومەتی عیراق تا ئێستا بڕیاری ناردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی نەداوە، بەڵكو لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ پێداچونەوە بە لیستی ناوی مووچەخۆران، ئێمە ئامادەییمان پیشانداوە بۆ وردبینی لەو لیستەدا لەسەر بنەمای بایۆمەتری كە هیچ هەڵەیەك قبوڵ ناكات، ئامادەشین سەرجەم زانیارییەكانی بایۆمەتری بخەینە بەردەستیان".
bas news-
Top