3 سەركردە بۆ شوێنگرتنەوەی ده‌میرتاش پاڵێوراون
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست میدیاكانی توركیا، له‌ناو هه‌ده‌په‌دا 3 سه‌ركرده قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت تا ببنه هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په. له سۆسیال میدیاش لایه‌نگرانی هه‌ده‌په هه‌ر باس له‌و 3 سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ده‌میرتاش.
یه‌كه‌م كەس سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌یە له شاری ئه‌نكه‌را، هه‌روه‌ها ئه‌یهان به‌لگین ئه‌ندام په‌رله‌مان و گوته‌بێژی هه‌ده‌په، سێیه‌میش عوسمان بایده‌میر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر شاری روحا.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ره‌نگه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه هه‌ده‌په بۆچوونی لایه‌نگرانی خۆی وه‌ربگرێ له‌سه‌ر شوێنگره‌وه‌ی ده‌میرتاش و پاشان له كۆنگره‌دا كه ته‌نیا مانگێكی ماوه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
bas news-
