ڕووداوێكی هاتووچۆ له هه‌ولێر قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه
له شه‌قامێكی نێو شاری هه‌ولێر ئۆتۆمۆبێلێك به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه كۆنتڕۆڵی له ده‌ست ده‌دا و خۆی به چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێكی دیكه‌دا ده‌كێشێت و قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "كاتژمیر 5ی ئیواره‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری له‌ناو ئه‌نده‌ر پاسی ژێر رێگای به‌حركه ئوتۆمۆبێلێكی جۆری"كیا سیراتۆ"ی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه كۆنترۆڵی له ده‌ستداوه".
ئاشكراشی كرد كه دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه خۆی به دیواری ئه‌نده‌رپاسه‌كه كێشاوه په‌ڕیوه‌ته‌وه دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام و له‌وێش خۆی به ئۆتۆمۆبێلێكی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێك كێشاوه و جارێكی تریش به‌ر دیواری ئه‌نده‌رپاسه‌كه كه‌وتووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا دوو كه‌س زامدار بوونه و زیانیی ماددیی زۆریش به‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كان كه‌تووه.
bas news-
