په‌رله‌مانى عێراق زیانێكى گه‌وره‌ به‌ دانیشتووانى شارى كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق زیانێكى گه‌وره‌ به‌ دانیشتووانى شارى كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نێت

جێگری سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ ڕێگه‌گرتن له‌ كاركردنى كۆمپانیای (كار) له‌كێڵگه‌كانى كه‌ركووك، كێشه‌ى كاره‌با و كه‌رتى خاوێنكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌، دروست ده‌بێت.


شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى كۆمپانیای (كار) له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركووك، ده‌نگی له‌سه‌ر درا".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ كۆمپانیاى كار له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی 2017وه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌ركراوه‌، گوتیشی: " "بەهۆی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراقەوە، ئەو 10 ملیۆن دۆلاره‌ى پاره‌ى پترۆدۆلار كه‌ پێشتر هەریمی کوردستان بە کەرکووکى ده‌دا، ده‌بڕدرێت".


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه‌ جگه‌ له‌ بڕینی ئه‌و 10 ملیۆن دۆلاره‌، ههاوكات كێشه‌ بۆ کڕینی کارەباو کەرتی خاوێنکردنەوەی ناو شارى کەرکووک دروست دەبێت.
bas news-
Top