کۆیە.. لەماوەی ساڵێکدا 943 کەس بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون

کۆیە.. لەماوەی ساڵێکدا 943 کەس بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاماری رووداوەکانی ساڵی ڕابردووی ئەوا شارە، ئاشکرا دەکات.



شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕاگەیاند: "لەماوەی ساڵی ڕابردوو 2 ھەزار و 332 لاپەرەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداو و سکاڵای ھاووڵاتیان لە سنووری کۆیە کراوەتەوە".



بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ئەوەشی خستە روو، کە ھەر لە ساڵی رابردوو، 38 ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، کە 19 لەو ھاووڵاتییانە بەھۆی رووداوی ھاتوچۆ بووە، چواریشیان بە خۆسوتاندن، پێنج لەو ھاووڵاتییانە خۆیان کوشتووە، ھاوکات خۆکوشتنێکی بە ھەڵە و چوار تاوانی کوشتن و پێنج ھاووڵاتیش خنکاون.



ئاشکراشی کرد، لە ساڵی 2017دا 125 ھاووڵاتی بە رووداوی جۆراوجۆر برینداربوون، ھاوکات بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆرەوە 943 تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون.
bas news-
Top