گه‌رمیان.. ڕاوكردن و سه‌رپێچی ژینگه‌یی زیاديان كردووه
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕای گەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ڕێژه‌ى سه‌رپێچیكردن له‌چاو ساڵی 2016، زیادی كردووه.
ئەمڕۆ دووشەممە 8/ 1/ 2018 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە وێنەیەکی دەست کەوتووە، تێیدا ئاماری کار‌و چالاکییەکانیان لە ماوەی ساڵی ۲۰۱۷دا خستووەتەڕوو.
ملازمى دوو "سه‌رکوت ره‌حیم که‌ریم"، ئەفسەرى ڕاگەیاندنى پۆلیسى دارستان وژینگەى گەرمیان، له ڕاگهیاندراوهكهدا، نووسیویه‌تى: "لە ماوەی ساڵی ۲۰۱۷، ده‌ست به‌سه‌ر 92 پارچە چەک، 80 کەرەستەی ڕاوكردن، حەوت ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلدا گیراوە.
هه‌روه‌ها 43 باڵندە و ئاژەڵی کێوی ئازاد کراون، 223 سەرپێچیکار سزادراون، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی پێنج ملیۆن و ٦۲۷ هەزار دینار سەرپێچیکاران سزا دراون.
ئاماژە بۆ ئەوەش کردووە، کە ڕێژەی سەرپێچیکاران لە ساڵی 2017دا، بەبەراورد بە ساڵی 2016، زیادی کردووە.
bas news-
