هێمن هەورامی: پارتی دەخوازێ هەڵبژاردنەکانی کوردستان پێش عێراق ئەنجام بدرێ
هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکان لە نووسینگەی سەرۆک بارزانی لە تیوتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، کە حزبەکەی دەیەوێ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
هێمن هەورامی هەروەها رایگەیاندووە، حزب و لایەنە کوردستانییەکان پێویستییان بە یەکڕیزییە و پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی یەکگرتووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 7/1/2018ـی نێوان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەوە کراوەتەوە، کە لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن.
باسنيوز
