وەزارەتی گواستنەوە نوێترین زانیاریی لەبارەی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان خستە ڕوو

 وەزارەتی گواستنەوە نوێترین زانیاریی لەبارەی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان خستە ڕوو
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە پرسەکانیان بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئەوە دەبێت کە گەشتی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەست پێ بکەنەوە.

ئومێد محەمەدساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "تا ئێستا بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکانی کوردستان هیچ شتێکی فەرمیمان نییە و ئێمەش هیوادارین بکرێتەوە و هیچ فەرمانێکی فەرمی لە بەغداوە نییە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان".

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئێمە وەک وەزارەت پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا هەیە و وەک وەزارەتی گواستنەوەش پەیوەندییەکانمان بەردەوامن، بەڵام ئێستا کردنەوەی فڕۆکەخانەکان لە دەسەڵاتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان و عێراقدا نەماوە و لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، لەلای ئێمەش ئەو کەیسە نەماوە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەو بارەوە نییە".

ئومێد محەمەدساڵح گوتیشی: "هیچ کاتێک نییە بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکان بەڵام بەدڵنیاییەوە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان یەکێک دەبێت لە گفتوکانی هەولێر و بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو بارەوە ڕاگەیەندراوی هەبووە".










باسنیوز
Top