گەنجێک هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ئێزدیی رزگاربووی ژێر دەستی داعش دەکات
فەرحان عوسمان دەروێش، کە گەنجـێکی کوردی ئێزدییە، رايگەیاند، داعش چەندین تاوانی بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجام دا، کە قێزەوەنترینیان رفاندنی ژن و کچانی ئێزدی و فرۆشتنەوەیان لەناو خۆیاندا، بوو.
فەرحان عوسمان دەروێش رۆژی یەکشەممە 7/1/2018، هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو لەمیا سلێمان ئیلیاسدا کردووە، کە کچێکی کوردی ئێزدیی رزگاربووی ژێر دەسەڵاتی داعشە و ”زۆریش“ دڵخۆشە.
هاوسەرگیریی ئەو کوڕە گەنجە ئێزدییە لەگەڵ ئەو کچە رزگاربووە نیشانەیەکە لە نیشانەکانی بەرگریی و خۆڕاگریی گەلی کوردستان بە گشتی و کوردی ئێزدی بە تایبەت بەرامبەر هێرش و داگیرکاریی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دوژمنان.
باسنيوز
