پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: کورسییەکانی یەکێتی لە هەڵبژاردندا کەم دەکات

 پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: کورسییەکانی یەکێتی لە هەڵبژاردندا کەم دەکات
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، یەکێتی کۆنگرە ببەستێت یاخود نەبەستێت، زیان دەکات و کورسییەکانی کەم دەکات.



ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2018، ڤیان ئەحمەد، ئەندامی خولی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: یەکێتی بچێتە ھەڵبژاردن، ھەر زەرەریەتی و کۆنگرەش ھەر زەرەریەتی، باڵام باشترە پێش ھەڵبژاردن، کۆنگرە بببەستێت، تا بەرچاوی ڕوون بێت".



ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی نەیشاردەوە کە حزبەکەی ”بەم دۆخەوە“ بچێتە هەڵبژاردنەوە، ”کورسییەکانی کەم دەکات“. دەشڵێت: ”ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە و ئەزموونمان ھەیە".



بە پێویستیشی دەزانێت ”یەکێتی لەگەڵ ئەمری واقیعدا خۆی بگونجێنێت“.



ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاندووە، بەهۆی خیانەتی گرووپەکەی 16ی ئۆکتۆبەر و هەندێک بارودۆخی دیکە، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەنگی یەکێتی کەم دەکات.





باسنیوز
Top