هەولێر و بەغدا وەڵامی فوئاد نادەنەوە

هەولێر و بەغدا وەڵامی فوئاد نادەنەوە
راوێژکارێکی سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە فەرمی وەڵامی نامەکەی سەرۆك کۆماری عێراقیان نەداوەتەوە.

شێروان وائلی، راوێژکاری سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاند: "تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، بە فەرمی وەڵامی نامەکەی فوئاد مەعسووم، سەرۆك کۆماری عێراقیان نەداوەتەوە، کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاراستەی هەردوولایەنی کردبوو".

گوتیشی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندینجار ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان دەربڕیووە، بەڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی نامەکەی مەعسوومی نەداوەتەوە".

لەماوەی رابردوودا، سەرۆك کۆماری عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا نامەیەكی ئاراستەی هەریەك لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەغدا و نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو، ھەروەھا بە جیاش لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی ھەرێمی كوردستان و بەغدا كۆبووەوە.





K24
Top